2019-07-30   1155     
سه‌رۆک وه‌زیر و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕه‌خنه‌ی توند له حیزبه‌كه‌ی ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت ''زه‌مانێک ئاک‌پارتی دیموكراسی، دادپه‌روه‌ری، ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئه‌ندێشه‌ی به‌لاوه گرنگ بوو به‌ڵام له سێ ساڵی ڕابردوودا ئه‌و بنه‌ما بنهڕهتییانهیان نادیده گرتووه و گرنگیان پێ نادات''.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، سه‌رۆک وه‌زیر و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له لێدوانێکدا باسی له پراکتیکی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا (AKP) کرد و به فاینه‌نشاڵ تایمزی ڕاگه‌یاند: زه‌مانێک ئاک‌پارتی دیموكراسی، دادپه‌روه‌ری، ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئه‌ندێشه به لایه‌وه گرنگ بوو به‌ڵام له سێ ساڵی ڕابردوودا ئه‌و بنه‌ما بنهڕهتییانهیان نادیده گرتووه. ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌ها که ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا دوای گۆڕینی سیسته‌می حكومڕانی توركیا به سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تیی به‌ده‌ستی هێنا زه‌ره‌ری له پێکهاته بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئه‌م وڵاته داوه و له ئێستادا ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی تورکیا لاواز بوون.
ناوبراو که هێشتا ئه‌ندامی ئاکپارتییه له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ته‌ئکیدی کرده‌وه ''به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاکسازی له ناو حیزبه‌که‌م هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌که‌م به‌ڵام زۆر به‌و بابه‌ته گه‌شبین نیم''.
داوودئۆغڵۆ له‌باره‌ی دۆخی زیندانی كردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان که سێ ساڵه له زیندانی ئێدیرنهدایه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ''6 مانگ دوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌م له پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ده‌میرتاش ده‌ستگیر و زیندانی کرا. له‌و کاته‌دا که پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیام به‌ده‌سته‌وه بوو ده‌میرتاش زیندانی نه‌کرا و زیندانیکردنه‌که‌شی پڕۆسهیهییکی یاساییه و هیچ شتێكم پێناكرێت''.