توركیا: رێگه‌ ناده‌ین چه‌كداره‌ كورده‌كان سود له‌كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌سوریا وه‌رگرن
  2019-01-18       601       

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ رێگه‌ ناده‌ن چه‌كداره‌ كورده‌كان سود له‌كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌سوریا وه‌رگرن. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، "نابێت ڕێگە بەهێزەکانی یەپەگە بدرێت هەوڵبدەن ڕژێمی سوریا بهێننەوە مەنبج".


ئاوێنه‌: حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ هەینی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەئەنکەرە باسی‌ له‌دۆخی‌ سوریا كردو وتی‌،  "رێگه‌ ناده‌ین چه‌كداره‌ كورده‌كان سود له‌كشانه‌وه‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا له‌سوریا وه‌رگرن".



وتیشی‌، "نابێت ڕێگە بەیه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل -یەپەگە- بدرێت هەوڵبدەن ڕژێمی سوریا بهێننەوە مەنبج".



ئه‌وه‌شی‌ وت، ئامانج لەنەخشە ڕێگای مەنبجی نێوان ئەنکەرەو واشنتن ڕونە، ئەویش هێزەکانی یەپەگە لەو ناوچەیە بکشێنەوەو چەکەکانیان ڕادەستی ئەمەریکایـیەکان بکەن‌و مەنبج لەلایەن دانیشتوانەکەی حوکمڕانی بکرێت.



حامی ئاکسۆی باسی لەوەش کرد کە نەهێشتنی یەپەگە لەمەنبج بۆ تورکیا بابەتێکە پەیوەندی بەئاسایشی نەتەوەیـیەوە هەیە.



وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا راشگه‌یاند، "له‌رابردودا بۆ دابینكردنی‌ ئاسایشی‌ په‌نابه‌ران، پێشنیازی‌ ناوچه‌ی‌ ئاراممان كرد، به‌ڵام پێشنیازه‌كه‌مان بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر په‌سند نه‌كرا".


جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌، "له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ روسییه‌كانمان ئه‌و پرسه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ین‌و سه‌رۆك كۆماری‌ توركیاو سه‌رۆكی‌ روسیا له‌ 23ی‌ ئه‌م مانگه‌دا ئه‌و پرسه‌ یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه‌".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×