ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران داهاتی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ دارایی
  2019-07-30       828       

له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمدا بریاردرا، داهاتی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌كان بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌و ئابوری‌‌و پێداچونەوەش بەخەرجییەکانی هەر وەزارەتێکدا بکرێت.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆبوه‌وه‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ کرا دەربارەی رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆی وەزارەت‌و دەستەو لایەنەکانی نەبەستراو بەوەزارەت لەچوارچێوەی وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی.

ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بریاریدا هەمو ئەو وەزارەتانەی داهاتیان هەیە، گشت داهاتەکانیان بنێردێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، پێداچونەوەش بەخەرجییەکانی هەر وەزارەتێک بکرێت‌و دواتر بەپێی پێویستی‌و تایبەتمەندیی، پێداویستی خەرجییەکانی هەر وەزارەتێک دابین بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×