وەزیری دارایی: پێداچونەوە بەوادەی دابەشكردنی موچەی خانەنشیناندا ده‌كەین
  2019-07-30       1628       
ئاوات شێخ جەناب
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی‌و ئابوریی حكومەتی هەرێمی‌ كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ به‌نیازن پێداچونەوە بەوادەی دابەشكردنی موچەی خانەنشیناندا بكەن.

ئاوێنه‌: له‌باره‌ی‌ گۆرانكاریی له‌خشته‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران، ئاوات شێخ جەناب به‌تۆری‌ هه‌واڵی‌ سلێمانی‌ راگەیاندووه، "ئەو خشتەیەی لەبەردەستی وەزارەتەكەماندایە، تائێستا هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەر ریزبەندییەكەیدا نەهاتووە، بەڵام بەنیازین پێداچونەوە بەوادەی دابەشكردنی موچەی خانەنشیناندا بكەین‌و دیراسەی پێشخستنی دەكەین".

له‌باره‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران پێش هاتنی‌ جه‌ژن، ناوبراو ده‌ڵێت، "وەزارەتی دارایی خشتەیەكی دابەشكردنی موچەی لەبەردەستدایەو بەپێی ئەو خشتەیە لەپێش جەژن دەست بەدابەشكردنی موچە دەكەین".

وەزیری دارایی‌ هەرێم جه‌ختله‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بەپێی ئەو داهاتەی دەچێته‌ به‌ردەستیان، موچەی وەزارەتەكان دابەشدەكەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×