وەزیری دارایی و وەزیری نەوتی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان كران
  2019-07-31       695       

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە هەردو وەزیری دارایی و وەزیری نەوتی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان كراون بۆ گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: ماڵپەڕی "سومەریەنیوز" بڵاویكردۆتەوە كە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فواد حسێن، وەزیری دارایی و سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق چونەتەوە پەرلەمان و دانیشتنی بانگهێشتكردنەكە بە سەرۆكایەتی حسێن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان و بە ئامادەبونی ئەندامانی لیژنەی نەوت و وزەو دارایی پەرلەمان دەستی پێكردوە.

سەرچاوەكە هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بانگهێشتكردنی ئەو دو وەزیری بەمەبەستی گفتوگۆكردنە لەسەر دۆسیەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×