سەرجەم بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە سەرانسەری عێراق داخران
  2019-07-31       927       

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی هەیئەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، ''سەرجەم باره‌گاكانی حەشدی شەعبی لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق داخران''.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سەرۆکی هەیئەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوە کرد کە تەواوی باره‌گاكانی حەشدی شەعبی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق داخراون بەڵام بۆ تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی ته‌واوی رێكخستنه‌كانیان (له‌گه‌ڵ سوپا) پێویستیان بە ٢ مانگی زیاتر هەیە.

هاوکات فەیاز لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ''لە سەرەتای ئەم مانگەدا بڕیارنامەیەک دەرکراو خرایە بواری جێبەجێ کردنەوە و بەو پێیەش تەواوی باره‌گاكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی عێراق داخراون''.

شایەنی باسە سەرۆکی هەیئەی حەشدی شەعبی ئاشکرای کرد کە تەواوی باره‌گاکانی حەشدی شەعبی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق داخراون بەڵام بۆ تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی ته‌واوی رێكخستنه‌كانیان پێویستیان بە ٢ مانگی زیاتر هەیە.

پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی لە ١ی تەمووزدا بڕیارنامەیەکی بڵاو کردەوە و راسپاردەی ئەوەی بڵاو کردبوویەوە کە تا ٣١ی تەمموز دەبێت تەواوی باره‌گاکانی حەشدی شەعبی دابخرێن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×