تورکیا خۆی‌ بۆ سزاکانی ئەمریکا ئاماده‌ ده‌كات
  2019-07-31       1213       


بەپرسانی باڵای تورکیا رایانگەیاند'' وەک ئامادەکارییەک بۆ سزاکانی ئەمریکا، تورکیا بەشە وەرگیراوەکانی فڕۆکەی جەنگی F-35 یان لەکۆگاکانی چەک و جبەخانەدا هەڵگرتوە''.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە بەپرسانی باڵای تورکیا رایانگەیاند ''وەک ئامادەکارییەک بۆ سزاکانی ئەمریکا پاش کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی S-400 ی روسی، تورکیا بەشە وەرگیراوەکانی فڕۆکەی جەنگی F-35 یان لەکۆگاکانی چەک و جبەخانەدا هەڵگرتوە''.

ئیان ویلیەمز، جێگری بەرێوەبەری بەرنامەی ئاسایشی نێودەوڵەتی‌ لەسەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە تا ئێستا رون نییە کە ئەو وڵاتە پێش بڕیاری ئەمریکا بۆ دورخستنەوەی تورکیا لەپرۆگرامی فڕۆکەی جەنگی F-35 ئامادەکاری بۆ سزاکان کردوە یاخود پاش گواستنەوەی سیستمی بەرگری موشەکی روسی ئەو هەنگاوەی ناوە.

ولیەمز راشیگەیاندوە، ئەو هەنگاوەی تورکیا ئاماژەیەکە بۆ قبوڵکردنی سزاکانی ئەمریکا.

له‌چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا، سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، پرۆسەی رادەستکردنی سیستمی بەرگری موشەکی S-400 لەلایەن روسیاوە دەستیپێکرد و  گەیاندنی دواین بەشی سیستمی بەرگری قۆناغی یەکەم تەواوبوە.

لەبەرامبەر کڕین و گەیاندنی ئەم سیستمە، ئەمریکا هەڕەشەی دەرکردنی تورکیا لەپرۆگرامی فڕۆکەی جەنگی F-35 دەکات و تەواوی ئەو فڕۆکەوانانەش کە بۆ راهێنان نێردرابونە ئەمریکا نێردراونەتەوە.

ئەمریکا هەنگاوەکەی تورکیا بەپێشێلکردنی بنەماکانی رێکخراوی ناتۆ دەزانێت و تورکیاش رەتیدەکاتەوە ئەو هەنگاوە هیچ زیانێت بە ناتۆ بگەیەنێ.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×