2019-07-31   2239     
ئەمشەوی تۆڕی''ئێن بی سی''ی ئەمریكی هەواڵی كوژرانی حەمزەی كوڕی ئوسامە بن لادنی بڵاوكردەوە، كە لە جێی باوكی‌دا كرابووە سەرۆكی ڕێكخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە.
ئاوێنه: حەمزە كە بە وتەی چەند بەرپرسێكی ئەمریكا، جێگرەوەی بن لادن بووە یاخود كاندید بووە تا لە شوێنی بن لادندا ببێتە سەرۆكی ئەلقاعیدە، ئەمشەو بە پێی میدیاكانی ئەمریكا كوژراوە.
هیچ زانیارییەك لەبارەی چۆنیەتی كوژرانەكەی حەمزە ئاشكرا نەكراوە، تەنانەت شوێن و كاتی كوژرانەكەشی روون نەكراوەتەوە.
هەمزە بن لادن لەلایەن ئەمریکاوە، بە سەرکردەی تازە دەرکەوتوی قاعیدە ناودەبرێت و لە ماوەی رابردودا چەندینجار هەرەشەی هێرشی تیرۆرستی لە ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی کردوە.
حه‌مزه بن لادن كە ته‌مه‌نی 30 ساڵە، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو لەلایەن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكاوە پاداشتی يه‌ك مليۆن دۆلار ته‌رخان كرا بۆ هه‌ر كه‌سێك كه زانيارى دروست له‌باره‌یەوە بدات و ببێته هۆى ده‌ستگيركردنى.