لیژنەیەكی تایبەت بەداهاتی دەروازە سنووریەكان پێكهاتووە
  2019-08-01       616       
سەعد خەزعەلی ئەندامی لیژنەی وەبەرهێنان و ئابووری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ بەدواداچوونی داهاتی دەروازە سنوورییەكان كەلەساڵانی رابردوودا داهاتەكانیان نەخراوەتە نێو پرۆژەیاسای بودجەی گشتی.

ئاوێنه‌: ئه‌و ئەندامه‌ی لیژنەی وەبەرهێنان و ئابوری روونیشیكردەوە  ''لیژنەی وەبەرهێنان و ئابووری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەركی پێكهێنانی ئەو لیژنەیەكی لەئەستۆ گرتووە بۆ بەدواداچوونی داهاتی دەروازە سنوورییەكان لەساڵانی رابردوودا و ئاماژەی بەوەكرد بەملیارەها دینار داهاتی ئەو دەروازانە نەخراوەتەوە چوارچێوەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی بە هۆكاری سیاسی و دەسەڵات و هەژموونی هەندێك حزبی سیاسی لەسەر  دەروازە سنووریەكان''.

وتیشی: پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2020 داهاتی سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی تێدایە لەگەڵ ئاشكراكردنی ئەو پارانەی لەساڵانی رابردوودا نەخراوەتەسەر بودجە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×