ژنانی عیراق: #حنان_الفتلاوي_لا_تمثلني
  2019-08-01       1967       

پاش ئەوەی حەنان فەتلاوی، وەک راویژکاری عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ژنان دیاریکرا، ژنانی عێراق لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە هەڵمەتێکیان دەستپێکردوە لەژێر ناوی "حەنان فەتلاوی نوێنەرایەتی من ناکات"، وەک ئاماژەدان بەڕەتکردنەوەی ئەوەی فەتلاوی نوێنەرایەتی ژنانی عێراق بکات. 

 

ئاوێنە: لەڕێگەی هاشتاگی  #حنان_الفتلاوي_لا_تمثلني، ژنانی عێراق ماوەی سێ رۆژە بەردەوام ناڕەازایی خۆیان بەرامبەر بەدانانی حەنان فەتلاوی لەو پۆستەدا دەردەبڕن، زۆربەیان فەتلاوی تۆمەنبار دەکەن بە گەندەڵ‌و هەواداری سەرسەختی تائیفەگەریی‌و رەگەزپەرست، ژنێک نوسیویەتی "ژنی عێراقی زوها حەدیدو سیتا هاکوبیان‌و نازک مەلائیکەیە نەک تۆیەکی شێواوی بێ بەهرە، لەبەرئەوە هەرگیز تۆ نوێنەرایەتیم ناکەیت". 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×