هەناردەی نەوتی عێراق لەمانگی تەمموزدا بەرزبۆتەوە
  2019-08-01       926       

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق لەمانگی تەمموزدا بەرزبۆتەوە بۆ 3.566 بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا، لەكاتێكدا هەناردەی رۆژانەی نەوت لە مانگی حوزەیراندا 3.52 ملیۆن بەرمیل بوە.

ئاوێنە: وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی مانگی تەمموزی لەسەر بنەمای ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای سۆمۆ بڵاوكردەوە.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، كۆی هەناردەی نەوتی عێراق لەمانگی تەمموزدا گەیشتۆتە 110 ملیۆن و 548 هەزارو 738 بەرمیل و داهاتەكەشی شەش ملیارو 760 ملیۆن و 663 هەزار دۆلار بوە.

 بەپێی قسەی عاسم جیهاد لەو ژمارەیەی هەناردە كراوە، 106 ملیۆن و 500 هەزارو 15 بەرمیل نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە بوەو لە كێڵگەكانی كەركوكیشەوە بۆ بەندەری جەیهان سێ ملیۆن و 119 هەزارو 578 بەرمیل بوەو بڕی هەناردەش لە كێڵگەی گەیارەوە 929 هەزارو 145 بەرمیل بوە.

 ئاشكراشیكردوە كە تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت لەو مانگەدا گەیشتۆتە سێ ملیۆن و 566 هەزار بەرمیل و تێكڕای نرخی یەك بەرمیلیش 61.156 دۆلار بوە.

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×