كچە كەمانچەژەنێك لەكەربەلا، نوری مالكی‌و پیاوانی ئایینی شیعەی توڕە كردوە
  2019-08-01       2128       

ئا: ئاوێنە


کەمانچەژەنین‌و سەمای چەند كچێك لەرێورەسمی كردنەوەی پاڵەوانیەتی تۆپی پێی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیادا، مالكی‌و پیاوانی ئایینی شیعەی توڕە‌و دەهری كردوە.


یارییەكانی پاڵەوانیەتی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا لەشاری كەربەلا بەرێورەسمی ئاوازژەنینی سرودی نیشتمانی عێراق لەلایەن كەمانچەژەنێكی ناوداری لوبنانیەوە دەستیپێکردو پاشان لەسەر بنەمای چیرۆكەكانی هەزارو یەك شەوی شەهرەزاد چەند تابلۆیەكی سەما لەلایەن ژمارەیەك كچەوە پێشكەش كران.
 

ئەنجامدانی ئەم رێورەسمە لەكەربەلا كە یەكێكە لەپیرۆزترین شارەكانی شیعە، ناڕەزایی چەندان كەسایەتی سیاسی‌و پیاوی ئایینی شیعە‌و تەنانەت بەشێك لەمیدیاكانی ئێرانیشی لێكەوتەوە، بەو پێیەی بونی ژنی دانەپۆشراوو پێشكەش كردنی تابلۆی هونەریی سەماو موزیک‌و گۆرانی وتن، لەگەڵ پیرۆزیی ئەم شارە ئایینییە ناگونجێ‌، كە ساڵانە ملیۆنەها كەسی ئیمانداری شیعە سەردانی دەكەن.

 

نوری مالكی، سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق‌و ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی، یەكێك بو لەدیاریترین ئەو كەسانە، كە لەبەیاننامەیەكدا ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بەو رێورەسمە دەربڕی‌و ئیدانەی كرد.

 

مالكی وتی "ئەوەی لەیاریگای كەربەلا رویدا دەستدرێژیی كردنە سەر حورمەتی شارەكەو ئەتك كردنی پیرۆزێی ئیمام حسێنە".

 

مالكی داوای سزادان‌و لێپێچینەوەی لەو بەرپرسانە كرد کە "بەشدارن لەم كەموكورتییەی لەكاتی كردنەوەی پاڵەوانیەتی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیادا لەیاریگای كەربەلا رێگەیان بەسەماو گۆرانی وتن داوە، بۆ ئەوەی گرەنتی بێت جارێكیتر كاری وا نەشیاو دوبارە نابێتەوە".


بەڵام لەبەرامبەریشدا، لەتۆڕەکانی سۆشیال میدیادا بەشێكی زۆر لەعێراقیەكان پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو رێورەسمە دەربڕی، لەرێگەی دو هاشتاگی "كەربەلا، قەندەهار نییە"‌و "سەماكەر لەدز باشترە".


ئەو كۆمپانیایەی رێورەسمی كردنەوەی پاڵەوانیەتییەكەی رێكخستبو، كۆمپانیایەكی لوبنانی بو، ئەو كچەشی بەكەمانچە ئاوازی سرودی نیشتمانی عێراقی‌و چەند ئاوازی گۆرانییەكی ژەنی، جویل سەعادە بو كە یەكێكە لەناودارترین موزیكژەنەكانی لوبنان‌و جیهانی عەرەبی، ئەو پێشتر كەمانژەنی هونەرمەندی لوبنانی ئەلیسا بوەو بەئاوازژەنینی گۆرانییە كۆنەكانی عەرەبی‌و فەرەنسی‌و ئیتگلیزی‌و ئیتاڵی بەناوبانگە.


جویل سەرباری هەمو ئەم رەخنانەش لەرێورەسمەكە، لەئینستاگرام سوپاسی گەلی مەزنی عێراقی كرد كە میواندۆستن‌و بەگەرمی پێشوازییان لێكردوە.


ئەمە بۆ یەكەمجارە لەماوەی زیاتر لە سی ساڵدا پاڵەوانیەتیەكی فەرمی لەعێراق سازدەكرێ‌، پاش ئەوەی یەكێتی تۆپی نێودەوڵەتی گەمارۆی لەسەر یاریگا وەرزشییەكانی عێراق دورخستەوە.



 


زۆرترین بینراو
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌عێراق ده‌كات
جەهەپە: ئاکەپە ئامادەکاری دەکات سەرۆک شارەوانییەکانی ئیستەنبوڵ‌و ئەنقەرەش دوربخاتەوە
یەکێتی ئەوروپا: لابردنی سێ سەرۆک شارەوانییەکە سه‌لماندی دیموكراسی له‌توركیا بونی نییه‌
عومەر بەشیر لەنێو قەفەس دادگا: ٢٥ ملیۆن دۆلارم لە محەمەد بن سەلمان وەرگرتووە
فازڵ میرانی: ڕێگە نادەین لەهەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لەئاسایشی ئێران بکرێت
كشتوكاڵی سلێمانی سزای‌ 27 فه‌رمانبه‌ری‌ دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامكردنه‌وه‌
سوپای سوریا لە ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: ئامادەین داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكەین
پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی دیاربه‌كر
مه‌سرور بارزانی‌ داوا له‌وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌م ده‌كات فۆڕمی‌ ئاشكراكردنی‌ سامانه‌كه‌یان پڕبكه‌نه‌وه‌
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×