ترەمپ هەڕەشەی ئازادكردنی داعشە ئەوروپییەكان دەكات
  2019-08-02       739       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، هەڕەشەی ئازادكردنی ئەو داعشە ئەوروپیانە دەكات كە لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەمریكا لەسوریاو عێراق دەستبەسەرن و دەشڵێت؛ ئەگەر وڵاتەكانیان وەریان نەگرنەوە ناچارین ئازادیان بكەین بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ئەوروپا.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند؛ هەزاران چەكداری داعش لای ئێمە بەندن و دەمانەوێت ئەوروپا وەریان بگرێتەوە.

وتیشی"چاوەڕێ دەكەین بزانین وڵاتەكانیان وەریان دەگرنەوە. ئەگەر وەریان نەگرنەوە، ناچاردەبین ئازادیان بكەین و بگەڕێنەوە بۆ ئەوروپا."

ترەمپ ئاشكراشیكرد كە دو هەزارو 500 چەكداری داعش كە هەڵگری رەگەزنامەی جیاجیای ئەوروپین، لای ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی لەسوریاو عێراق دەستبەسەرن.

ترەمپ هێمای بۆ ئەوەش كرد كە وڵاتەكەی دەیەوێت وڵاتانی ئەوروپا ئەو داعشە دەستگیركراوانە وەربگرێتەوە چونكە هەڵگری رەگەزنامەی ئەو وڵاتانەن لەوانە فەرەنساو ئەڵمانیاو وڵاتانی تر.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×