ئاژانسی ئادۆڵی توركی بڵاویكردۆته‌وه كه یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای روسیا‌و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل -یه‌په‌گه- ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شیان له‌منبج‌و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامداوه.
ئاوێنه: ئاژانسه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه روسیا لەمنبج‌و دەوروبه‌ی به‌ته‌یاو لەهەندێک ناوچەش لەگەڵ ئەنجومەنی بەناو سەربازیی منبج كه له‌لایه‌ن کە یەپەگەوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شیان ئەنجامداوه.
زرێپۆەشەکان بەئاڵای روسیاوە لەباشوری رۆژئاوای ناحیەی ئاریما چالاکییەکانیان ئەنجامدەدەن. لەچواردەوری ئاریماش لەگەڵ شه‌رڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدا پێکەوە ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شیان ئەنجامداوه.
ئانادۆڵ ئه‌وه‌شی خستۆته‌رو كه یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای روسیا‌و یه‌په‌گه كۆبونه‌ته‌وه‌و پلانی چالاکیی هاوبەشیان دارشتووه.
راشیگه‌یاندووه، له‌و بنكه‌یه‌ی كۆبونه‌وه‌كه ئه‌نجامدراوه ئاڵای روسیا‌و یەپەگەو یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان -یەپەژه- هه‌ڵواسراوه.