عێراق دابەشكردنی موچەی ئەو شوێنانەی بەپێی خشتە دەكەونە ناو پشوی جەژن، پێشدەخات
  2019-08-02       2142       

بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن میدیا عێراقییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی نیشانداوە لەسەر پێشخستنی وادەی دابەشكردنی موچەی ئەو وەزارەت و دامەزراوانەی بەپێی خشتەی دابەشكردنی موچە دەكەونە ناو پشوی جەژنی قوربانەوە.

ئاوێنە: رۆژی 11ی ئەم مانگە جەژنی قوربان دەستپێدەكات و چاوەڕوان دەكرێت یەك هەفتە لە عێراق پشوی رەسمی بێت و بەوەش بەگوێرەی خشتەی دابەشكردنی موچە، وادەی دابەشكردنی موچەی بەشێك لە دامەزراوەو وەزارەتەكانی حكومەتی عێراق دەكەوێتە ناو پشوەكەوە.

بەڵام بەپێی ئەو نوسراوە بێت كە ئەمڕۆ هەینی میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردۆتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق دابەشكردنی موچەی ئەو دامەزراوەو وەزارەتانەی خستۆتە بەر لە جەژنی قوربان.

بەگوێرەی نوسراوەكە، وادەی دابەشكردنی موچەی ئەم مانگەی ئەنجومەنی نوێنەران و دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و نوسینگەكانی سەر بەو ئەنجومەنە، رۆژی 6/08/2019 دەبێت لەبری 15/8/2019 و هەروەها وادەی دابەشكردنی ئەو فەرمانگانەی پەیوەست نین بە وەزارەتێكەوە لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا، رۆژی 7/8/2019 دەبێت لەبری 16/8/2019.

هەروەك بەپێی نوسراوەكە موچەی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی دەرەوە رۆژی 8/8/2019  لەبری 17/8/2019، دابەشدەكرێت.

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×