پەرلەمانتارێكی عێراق: ئەگەری لادانی فواد حسێن لە پۆستی وەزیری دارایی هەیە
  2019-08-02       1032       

حەسەن فدعەم، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی حیكمە لەپەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، ئەگەری هەیە  فواد حسێن، وەزیری دارایی عێراق، دوای بانگهێشتكردنی بۆ دانیشتنی پەرلەمان، لە پۆستەكەی لابدرێت.

ئاوێنە: حەسەن فدعەم، بە ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم"ی رایگەیاندوە"ئیرادەیەكی راستەقینە هەیە لای پەرلەمانتاران بۆ بانگهێشتكردن و لادانی وەزیری دارایی لە پۆستەكەی، دوای ئەو پێشێلكارییە بەردەوامانەی لە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2019دا كراون."

وتوشیەتی"هەروەها كاریش دەكەین بۆ ئەوەی رێگە بگرین لە پێدانی یەك دینار بە هەرێم ئەگەر هەرێم پابەندنەبێت بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی بودجەوە لەبارەی هەناردەی نەوت و داهاتی دەروازە سنورییەكان."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەلایەن سەرۆكی لایەنەكانەوە هیچ فشارێكیان لەسەر نییەو پەرلەمانتاران بڕیاریان داوە رۆڵی راستەقینەی خۆیان بگێڕن لە "بانگهێشتكردن و لادانی فواد حسێن لە پۆستەكەی."

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×