ئا: ئاوێنە
كێ له‌كشانه‌وه‌و شكانی
پێشمه‌رگه له‌شه‌نگال بەرپرسە؟ بۆچی هێزی پێشمه‌رگه به‌بێ شه‌ڕ
لەشنگال کشایەوەو سەدان هەزار ئێزیدییان بەتەنها لەبەرامبەر شەڕەنگێزترین رێکخراوی
تیرۆریستدا بەجێهێشت کە خاوەنی ساکارترین ئامڕازی بەرگری کردن لەخۆیان نەبون؟ هێزی
پێشمه‌رگه به‌فه‌رمانی كێ كشایەوە؟ لەساڵی ٢٠١٤ەوە لیژنه‌یەک بەناوی ده‌رخستنی
ڕاستییه‌كان بۆ كاره‌ساتی شنگال پێکهێنراوە، بەڵام تا ئێستاش راستییەکانی بۆ رای
گشتی نەدرکاندوە.
داعش چۆن‌و بۆچی سوك‌و
ئاسان شنگالی گرت؟! بۆچی لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە به‌رگری لەو هەمو خەلکە مەدەنی‌و ژن‌و
مناڵە نەکرا کە بون بەقوربانیی؟ تا ئێستا ئه‌مه پرسیارێكی بێ وه‌ڵامه‌و هۆكاره‌كانی
نادیارن.
كاتژمێر 2ی شه‌وی 3/8،
به‌رپرسی یه‌كێك له‌لایه‌نه‌كانی كوردستان له‌شنگال، ته‌له‌فون بۆ به‌رپرسێكی سەروتری
خۆی ده‌كات‌و ده‌ڵێت "ئه‌وه ده‌رگای باره‌گاكه‌مان داخست، شنگال وا پێشمه‌رگه‌ی
نیا نه‌ما‌و چۆڵكرا".
ئه‌وه‌ی تا ئێستا جێی
سه‌رسوڕمانه بۆ ئێزیدیه‌كان‌و خه‌ڵكی كوردستانیش چۆن له‌كاتێكی وا كه‌مدا كه
چه‌ند كاتژمێرێكی نه‌خایاند شنگال به‌بێ به‌رگریی كه‌وته ده‌ست
داعش، به‌مه‌رجێك دوای كه‌وتنی موسڵ، ئێزیدییه‌كان هه‌ستیان به‌مه‌ترسییه‌كی
گه‌وره ده‌كرد كه هاتبوه سه‌ر سنوریان.
خه‌لیل عیدۆ كه گه‌نجێكی
ئێزیدی خه‌ڵكی ته‌لبه‌ناته، ئه‌و شه‌وه ئاگای له‌وه بوه پێشمه‌رگه پێش خه‌ڵكه‌كه رایانكردوه، ئه‌و
گله‌یی‌و گازنده له‌هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات وێڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دو مانگ
داعش له‌سه‌ر سنوره‌كانیان بو، به‌ڵام ئه‌مان پشتیان لێساردكردبۆوه‌و كاتێكیشیان
كه هێرشیان هێنایه سه‌ر ناوچه‌كانیان به‌رگریان لێنه‌كردو فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانیش
رایانكرد.
خەلیل بەئاوێنەی وت "سنوری
ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیجی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه قایم‌و كۆنتڕۆڵ نه‌كرابو،
بۆیه زۆربه‌ی ئێزیدیه‌كان ده‌ڵێن ئێمه خیانه‌تمان لێكراو فرۆشراین".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای به‌ده‌سته‌وه‌دانی شنگال له‌به‌رواری
3/8/2014 لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان‌و هۆكاره‌كانی ئه‌و
كاره‌ساته‌ی پێکهێنا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كه‌س نازانێت كاروباری ئه‌و لیژنه‌یه
چی بوەو چۆن به‌رێوه‌چوەو لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كێدا كردوه‌و چ هێزو لایه‌نێك
به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ڕوداوه‌كه‌یه.
زۆرێک پێیانوایە پێکهێنانی
ئەم لیژنەیە دەبوایە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بوایە، نەک سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و
سەرۆکایەت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کە لەڕاستیدا لەروداوێکی وا هەستیاردا خۆیان
دەبێت روبەروی پرسیار‌و لێپێچینەوە بکرێن، بەڵام پەرلەمانتاران وەک خۆیان
رایانگەیاندوە ئاگاداری ئەو لیژنەیەو کاروبارەکانی نەبون.
ئەمە جگە لەوەی کە کەس
نییە لەکوردستاندا ئەو راستییە نەزانێ هه‌ر شتێك ده‌رئه‌نجامی نه‌بێت لیژنه‌ی بۆ دروستده‌كرێت‌و کەس باوه‌ڕ بەلیژنەو لیژنەکاری ناکات.
لەکاتی کەوتنی شنگالدا لەبەرئەوەی
په‌رله‌مانی كوردستان لەپشودا بو نەیتوانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر
روداوه‌كه دروست بکات، سەرۆکایەتی هەرێم‌و حكومه‌ت دەستپێشخەریی
پێکهێنانی لیژنه‌کەیان کرد‌و پەرلەمانیش چاوه‌ڕوانی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم و حكومه‌تی کرد، بەبێ ئەوەی پەرلەمان ئەوەی لا رون بێت کە ئەندامانی ئه‌م
لیژنه‌یه كێن؟ كه‌ی کارەکانی ته‌واو ده‌بن‌و ڕاپۆرت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن؟ ئایا چ رێوشوێنێک
به‌رامبه‌ر به‌رپرسه ئه‌منی‌و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و سنوره دەگرێتەبەرو دادگایی
دەکرێن؟ ئایا لەوانە خۆش نابن کە کەموکورتییان نواند بەرامبەر بەشنگال‌و کەمتەرخەمییان
بوە هۆکاری جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکان؟
بەمەرجێک له 1ی ته‌مووزی
2014دا په‌رله‌مانی كوردستان به‌نوسراوێكی نهێنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئاگادارده‌كاته‌وه كه قه‌زای شنگال له‌لایه‌ن هێزه‌كانی داعشه‌وه كۆنترۆڵده‌كرێت‌و
كاره‌ساتی مرۆیی له‌و شوێنه روده‌دات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ
ئیجرائاتێكی له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه پێشبینی كراوه نه‌كرد.
ئەمڕۆ پەرلەمان لەبری خۆ
سەرقالکردنی بەناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان، ئەرکێکی ئەخلاقی گەورەترو گرنگتری
لەئەستۆدایە ئەویش گەڕانە بەدوای لایەنە شاراوەکانی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان‌و كاره‌ساته‌كه‌ی
شه‌نگال، بۆچی هێزی پێشمه‌رگه بەبێ شەڕو به‌فه‌رمانی
كێ له‌شه‌نگال كشایەوە؟
چونکە تا ئێزیدییه‌ك لەم دنیایەدا مابێت هه‌رگیز به‌ده‌سته‌وه‌دانی
شنگالیان لەبیرناچێته‌وه.