ترەمپ وه‌زیرێكی ئیران بانگهێشتی ئه‌مریكا ده‌كات
  2019-08-03       1036       

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بانگهێشتی محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێرانی كردووە سەردانی واشنتۆن بكات و لەگەڵیدا كۆبێتەوە .

ئاوێنه‌: لەو بارەیەوە رۆژنامەی نیویۆركەر بڵاویكردۆتەوە ،مانگی رابردوو بانگهێشتنامەكە لەرێگەی راند پۆلی سیناتۆری كۆماریخوازەكانەوە گەیەندراوەتە وەزیری دەرەوەی ئێران.

ئاماژەی به‌وه‌شكردوه‌، لەدیداری نێوان پۆل و زەریفدا كە 30 دەقیقەی خایاندووە ، لایەنی ئێرانی چەند بیرۆكەیەكی خستۆتەڕوو سەبارەت بە كۆتایی هێنان بەناكۆكیەكانی نێوانیان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی تاران، هەر لەو دیدارەدا وەزیری دەرەوەی ئێران بەسیناتۆری كۆماریخوازەكانی راگەیاندووە كە ئەگەر ترەمپ زیاتری بوێت ئەوا پێویستە زیاتر پێشكەش بكات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×