حوسییەکان هێرشیان کردە سەر سەربازانی سعودییە
  2019-08-03       808       
حوسییەکان ھێرشێکی بۆمبیان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سعودیە لە شاری جازان باشووری رۆژئاوای سعوودیە لەسەر سنووری یەمەن ئەنجامدا

ئاوێنه‌: حوسییەکانی یەمەن رایانگەیاند، ''لە ئاکامی ھێرشکردنە سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سعوودیە، گشت ئەو سەربازانەی لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدابوون، کوژران''.

بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی مەسیرەی سەر بە حوسییەکان کە بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی سەربازیی بڵاویکردووەتەوە، ''حووسییەکان ھێرشێکی بۆمبیان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سعوودیە لە شاری جازان باشووری رۆژئاوای سعوودیە لەسەر سنووری یەمەن ئەنجامداوە''.

لە ھەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرجەم سەربازەکانی نێو ئەو ئۆتۆمبێلە کوژراون و ھیچ زانیارییەکیش لەبارەی ژمارەی کوژراوان ئاشکرا نەکرا.

لەلایەکی دیکەش، یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان ئەمڕۆ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند ''بە موشەکی بالیستی ھێرشیان کردووەتە سەر کەمپێکی سەربازیی سەر بە سوپای سعوودیە لە شاری نەجران باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە و بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر سەربازی سعودیە کوژراون''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×