2019-08-03   902     
كونسڵگەری ئێران له شاری كه‌ربه‌لا، بێئاگایی خۆی له هه‌ڵواسینی پۆسته‌رێك له دیواری ده‌ره‌وه‌ی بارەگاکەیان نیشاندا و رایگه‌یاند ''هه‌وڵێكی شكستخواردووه، بۆ چاندنی دووبەره‌كی و ئاشوب له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته‌دا''.
ئاوێنه: شه‌وی رابوردوو لافیته‌یه‌ك به‌دیواری ده‌ره‌وه‌ی كونسڵگەری ئێران له پارێزگای كه‌ربه‌لا هه‌ڵواسرابوو، كه سه‌ره‌ڕای دوو وێنه‌ی خومه‌ینی و عه‌لی سیستانی، له‌سه‌ری نووسراوه "پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو گه‌نجێكی موسڵمانی خه‌مخۆر و خاوه‌ن پیاوه‌تی، رووبه‌ڕووی هه‌ر دیارده‌یه‌كی بێ‌ئابڕوویی و له‌ڕێده‌رچوونێك ببێته‌وه، له‌شاره‌كه‌ی (حسێن)دا، له ژێر په‌رده‌ی وه‌رزش و هه‌ر شتێكی تردا".
كونسڵگەری ئێرانی له كه‌ربه‌لا ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه: "تووشی شۆك بووین، به‌دانانی لافیته‌یه‌ك له‌سه‌ر دیواری بارەگاکەمان كه لایه‌نێكی نادیار دایناوه، دوایی پێمانزانی و ده‌ستبه‌جێ لامانداوه و كونسوڵیه‌ت هیچ به‌رپرسیار نییه له‌وه‌ی له‌و لافیته‌یه‌دا هاتووه، هه‌رچه‌ند پێداگری و جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر پیرۆزیی شاری كه‌ربه‌لا، رایشیده‌گه‌یه‌نین كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌تی عێراق‌داین".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌و پۆسته‌ره بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له ماوەیه‌كی كورتدا، هه‌وڵێكی شكستخواردووه، بۆ چاندنی دووبەره‌كی و ئاشووب له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته‌دا.