' 'ئازادی رادەربڕین لە عێراق تا ئێستاش سنووردارە''
  2019-08-03       485       

فازل غەراوی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق رایگەیاند، ''ئازادی رادەربڕین لە عێراق تا ئێستاش سنووردارە و ترس هەیە لە کاتی قسەکردن''.

ئاوێنه‌: غەراوی وتیشی، ''لە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ژمارەیەکی زۆر حاڵەتمان تۆمار کردووە لەبارەی سنوورداری ئازادی رادەربڕین، تا راددەیەک کە دەگاتە کوشتنی خۆپیشاندەر و چاڵاکوانان و ئازاردانی زۆر کەس''.

ئەو ئەندامەی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشدا، ''داوا لە حکوومەت و پەرلەمان دەکەین کە هەرچی زووە یاسای ئازادی رادەربڕین دەربچێت و رێز لە مرۆڤ بگیرێت''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×