2019-08-04   667     
دواى هێرشه‌كه‌ى تێكساس به چه‌ند سه‌عاتێك، به‌یانى ئه‌مڕۆ هێرشێكى تر‌ى چه‌كدارى كرایه سه‌ر شارى دایتۆنى سه‌ر به ویلایه‌تى ئۆهایۆ و تا ئێستا زانیارى له‌سه‌ر برینداربوونى 10 كه‌س هه‌یه.
ئاوێنه: له هێرشێكی چه‌كداری نوێ‌دا له شاری دایتۆنی ویلایه‌تی ئۆهایۆ 10 هاوڵاتیی بریندار بوون، دوای هێرشه‌كه‌ش پۆلیسی شاره‌كه هێرشبه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه.
ئه‌و هێرشه‌ى دایتۆن چه‌ند سه‌عاتێك دواى هێرشێكى تر دێت كه كرایه سه‌ر بازاڕێك له شارى ئیل پاسۆى سه‌ر به ویلایه‌تى تێكساس.
به‌گوێره‌ى زانیارییه فه‌رمییه‌كان له هێرشه‌كه‌ى تێكساس 20 كه‌س كوژراون و 26 كه‌سى تریش بریندارن.
پۆلیسى تێكساس چه‌ند سه‌عاتێك دواى رووداوه‌كه توانى زانیارى له‌سه‌ر هێرشبه‌ره‌كه ئاشكرا بكات و ده‌ڵێ، گه‌نجێكى سپیپێسته به ناوى پاتریك كرۆسیاس، ته‌مه‌ن 21 ساڵه و دانیشتووى ناوچه‌ى ئه‌لینى سه‌ر به ویلایه‌تى تێكساسه.
به‌گوێره‌ى چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك كه ده‌ست پۆلیس كه‌وتووه، پاڵنه‌رى ره‌گه‌زپه‌رستى له پشت كاره‌كه بووه.