2019-08-04   689     
به‌رپرسێكی هه‌واڵگری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت "رێكخراوی داعش ژنانی راهێنراو له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیدا به‌كار ده‌هێنێت و ژنه‌كانیش له پیاوان توندڕه‌وترن".
ئاوێنه: عه‌لی به‌سری، سه‌رۆكی شانه‌ی هه‌ڵۆی هه‌واڵگریی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به رۆژنامه‌ی فه‌رمی ئه‌لسه‌باح-ی ڕاگه‌یاند، ''به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌تیان ده‌ستكه‌وتووه كه داعش سه‌ربازگه‌ی نهێنی بۆ مه‌شق و راهێنانی ژنان له ناوچه دووره ده‌سته‌كانی سووریا كردووه‌ته‌وه، ساڵی (2014)ـش ئاژانسی ئه‌عماقی داعش ڤیدیۆی مه‌شقی ئه‌و ژنانه‌ی بڵاوكردبووه‌وه و ده‌بینرا ژنان چه‌كیان له ده‌سته و ته‌قه ده‌كه‌ن".
به‌سری وتیشی "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی داعش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی چه‌كداران و لایه‌نگران و كوژرانی زۆربه‌یان له شه‌ڕه‌كاندا، ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كی زۆری یاریده‌ده‌ره‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش زیاتر بووه، به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌هۆی بۆمبباران و هه‌ڵمه‌تی شانه‌ی هه‌ڵۆی هه‌واڵگریی عێراق و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له رابردوودا كوژراون".