مەكسیك؛ بەهۆی دزینی نەوتەوە بۆرییەكی گواستنەوەی نەوت تەقیەوەو دەیان قوربانی لێكەوتەوە
  2019-01-19       338       
دیمەنێكی دوای گڕگرتنی بۆرییە نەوتەكە. فۆتۆ: رۆیتەرز

بەهۆی گڕگرتن و تەقینەوەی بۆرییەكی گواستنەوەی نەوتەوە لەمەكسیك دەیان كەس بونە قوربانی. بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەڵێن؛ هۆكاری روداوەكە بۆ كۆنكردنی بۆرییەكە بەمەبەستی دزینی نەوت دەگەڕێتەوە.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی "یۆرۆنیوز"، تەلەفزیۆنی رەسمی مەكسیك رایگەیاندوە كە بەهۆی گڕگرتن و تەقینەوەی بۆرییەكی نەوتەوە لە ویلایەتی "هیدالگۆ" لە باكوری مەكسیكۆسیتی پایتەختی ئەو وڵاتە، تا ئێستا تەرمی سوتاوی 21 كەسیان دۆزیوەتەوە كە گیانیان لەدەستداوەو 71 كەسی دیكەش لەروداوەكەدا بریندار بون.

بەپێی قسەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە تەقینەوەو گڕگرتنی بۆرییەكە بەهۆی ئەوەوە بوە كە هەندێك كەس بۆرییەكەیان كون كردوە بەمەبەستی دزینی نەوت.

پێشتر سەرۆك كۆماری مەكسیك رایگەیاندبو؛ حكومەت لەساڵی رابردودا بەهۆی دزینی نەوتەوە، سێ ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×