سندوقی نێودەوڵەتی نەختینە پێشنیارێک ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکات
  2019-08-04       864       
سندوقی نێودەوڵەتی نەختینە پێشنیاری بۆ حكومەتی عێراق كرد، هەلی باشبونی رەوشی ئەمنی بقۆزێتەوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە گەشت کەرتەکاندا.

ئاوێنه‌: بانكی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سندوقی نێودەوڵەتی نەختینە داوای كردووە كە گرنگە حكوومەتی فیدرال باشبونی رەوشی ئەمنی، هەروەها بەرزبونەوەی نرخی نەوت، وەك دەفەرتێك بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی چاكسازی لە سەرجەم كەرتەکاندا بقۆزێتەوە بە تایبەتیش لە كەرتی بانكیدا بۆ ئەوەی ئابوری عێراق سەقامگیر بێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ''سندوقی نێودەوڵەتی نەختینە داوای لە حكومەتی عێراق كرد كەوا خەرجییەكانی لە كەرتی كارەبادا كەم بكاتەوە''.

ئەمەش لە كاتێكدایە حكوومەتی عێراق پارەیەكی زۆر لە كەرتی كارەبادا خەرجكردووە كە هاووڵاتییان لێ سودمەندبون.

لە ٣٠ی  نیسانی رابردودا، حكوومەتی عێراق بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە كەرتی كارەبا گرێبەستێكی بە بەهای ١٤ ملیار یورۆ لەگەڵ كۆمپانیای “Siemens”ی ئەڵمانی واژووكردبوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×