ئەردۆغان: ئۆپەراسیۆن بۆ سەر رۆژهەڵاتی فوڕات لەسوریا ئەنجام دەدەین
  2019-08-04       841       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا جارێكی دیكە هەڕەشەی هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان دەكات و دەڵێت"دەچینە رۆژهەڵاتی فوڕات هەروەك ئەوەی چوینە عەفرین و جەرابلوس و ئەلباب و لە باكوری سوریا، ئەمەشمان بە روسیاو ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا وتوە."

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەردۆغان، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاندوە، چیتر ناتوانن بێدەنگ بن بەرامبەر بەو "هێرشانەی دەكرێنە سەر توركیا."

هێمای بۆ ئەوە كردوە كە وڵاتەكەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر رۆژهەڵاتی روباری فوڕات لە باكوری سوریا ئەنجامدەدات لەو ناوچەیەی لەژێر دەستی یەكینەكانی پاراستنی گەل(یەپەگە)دایە.

ئەردۆغان هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە توركیا هەست بە نیگەرانی زۆر دەكات بەرامبەر بە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەبارەی جێبەجێنەكردنی رێككەوتنی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا.

جەختیشی كردۆتەوە كە روسیاو ئەمریكایان لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر رۆژهەڵاتی فوڕات ئاگادار كردۆتەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×