وەزارەتی نەوتی عێراق: هیچ پەیوەندییەكمان بە كەشتییە دەستبەسەرداگیراوەكەوە نییە
  2019-08-04       654       

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، هیچ پەیوەندییەكیان بەو كەشتییە نەوتهەڵگرەوە نییە كە لەلایەن ئێرانەوە لەكەنداو دەستی بەسەرداگیراوە.

ئاوێنە: عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، وەزارەتەكەیان تەنها نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییە راگەیەندراوەكان لەچوارچێوەی میكانیزم و رێستا نێودەوڵەتییەكاندا، هەناردە دەكات.

وتەبێژەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق رەتیكردەوە وەزارەتەكەیان هیچ پەیوەندییەكی بەو كەشتییەوە هەبێت كە لەلایەن ئێرانەوە دەستی بەسەرداگیراوە وتیشی"لایەنە پەیوەندیدارەكان دەست دەكەن بە كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر كەشتییە دەستبەسەرداگیراوەكە."

 وتیشی"ئەم كەشتییە لەو كەشتییە بچوكانەیە كە وەزارەتی نەوتی عێراق لە پڕۆسەی خستنەبازاری نەوت و بەرهەمە نەوتییەكاندا هیچ مامەڵەیەكی لەگەڵ ناكات."

ئەمڕۆ یەكشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندبو دەستیان بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری بیانیدا گرتوە لە ئاوەكانی كەنداو كە بەنزینی قاچاخی پێ بوە.

دواتریش هێزە دەریارییەكانی سەر بە سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندبو كەشتییە بیانییەكە بەرەو بەنداوی بوشەهر گوازراوەتەوە كە 800 هەزار لیتر بەنزینی پێبوە.

ئێوارەی ئەمڕۆش ئاژانسی هەواڵی رەسمی ئێران(ئیرنا) لەزاری سوپای پاسدارانەوە رایگەیاند"ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرە رۆژی چوارشەممە دەستی بەسەردا گیراوە چونكە سوتەمەنی ئێرانی بە قاچاخ بۆ چەند وڵاتێكی دیكە بردوەو كەشتییەكەش عێراقییە."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×