گروپێكی سەربە حەشدی شەعبی: چاودێری تەواوی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لەعێراق دەكەین
  2019-08-05       671       

بزوتنەوەی نوجەبا، كە گروپێكی سەربە حەشدی شەعبییە دەڵێت، چاودێری سەرجەم بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لەعێراق دەكەن كە ژمارەیان 11 بنكەیەو پێشكەوتوترینیان لە كوردستانی عێراقە.

ئاوێنە: كەناڵی "ئەلعالەم"ی ئێران، لەزاری نەسر شەممەری، وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبا-ەوە بڵاویكردۆتەوە كە ناوبراو لەمیانی دیداری لەگەڵ لیوا یەحیا رەحیم سەفەوی، راوێژكاری عەلی خامەنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئێسلامی ئێراندا رایگەیاندوە كە بزوتنەوەی نوجەبا چاودێری تەواوی بنكە سەربازییە ئەمریكییەكان لەعێراق دەكات كە ژمارەیان دەگاتە 11 بنكەی سەربازی.

نەسر شەممەری جەختی كردۆتەوە كە "پێشكەوتوترین بنكەی سەربازی ئەمریكا لەكوردستانی عێراقە."

هێماشی بۆ ئەوە كردوە "ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هەوڵدەدات ئۆپەراسیۆنەكانی لەسوریا بەشێوەیەك ئەنجامبدات كە كاریگەری خراپیان لەسەر هێزەكانی بەرگری(هێزەكانی پشتیوانی ئێران) هەبێت."

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×