لیندسی گراهام داوا دەكات ترەمپ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا هێواش بكاتەوە
  2019-01-19       610       
لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریكی

سیناتۆری ئەمریكی، لیندسی گراهام رایگەیاند؛ كشانەوەی ئەمریكا لەسوریا بەبێ پلانێك، پشێوی لێدەكەوێتەوەو هیواشی خواست دۆناڵد ترەمپ كشانەوەكە هێواش بكاتەوە تا كۆتاییهێنان بە رێكخراوی داعش.

ئاوێنە: لیندسی گراهام كە سیناتۆرێكی كۆمارییەكانە، ئەمڕۆ(شەممە)، دوای رۆژێك لەكۆبونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان و گەورە بەرپرسانی توركیادا، لەئەنكەرە رایگەیاند"ئامانجی لەناوبردنی داعش هێشتا نەهاتۆتەدی."

گراهام باسی لەوەش كرد كە پێی وایە جۆزیف دانفۆرد، سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی ئەمریكا پلانێك دادەنێن بۆ "دورخستنەوەی" یەكینەكانی پاراستنی گەل(یەپەگە) لە توركیا. 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×