باڵیۆزی ئەمریکا: سەربازەكانمان له‌ عێراق بۆ ئەنجامدانی هیچ چالاکییەک دژ بە وڵاتانی دراوسێ بەکار ناهێنرێن
  2019-08-05       773       

باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو سەربازە ئەمریکییانە بڵاو کردەوە کە تا ئێستا لە عێراق ماونەتەوە.

ئاوێنه‌: ماسیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد رایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق بۆ ئەنجامدانی هیچ چالاکییەک دژ بە وڵاتانی دراوسێ بەکار ناهێنرێن.

تولەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدا ئەو ژمارە سەربازە تەنها بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق ماونەتەوە و بە هیچ جۆرێک بەشدار نابن لە هەر شەڕ و هێرشێک کە ئەمریکا بۆ وڵاتانی دراوسێ ئەنجامی دەدات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×