2019-08-05   936     
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌بۆنه‌ی ئه‌و په‌لاماره چه‌كدارییه‌ی له‌شاری ئه‌لپاسۆی ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مریكا كه گیان له‌ده‌ستدانی ٢٠ كه‌سی لێكه‌وته‌وه، سه‌ره‌خۆشیی له گه‌لی ئه‌مریكا كرد.
ئاوێنه: لە بڵاوکراوەیەکی سەرەخۆشیدا عه‌باس موسه‌وی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانله‌باره‌ی په‌لاماره چه‌كدارییه‌كه‌ی تێكساسه‌وه په‌یامی سه‌رخۆشیی ئاراستەی گەلی ئەمریکا کرد و ناوبراو په‌لاماره‌كه‌ی به ترسناك ناوبردووه و سه‌ره‌خۆشیی له كه‌سوكاری قوربانییان و گه‌لی ئه‌مریكا كردووه و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بۆ برینداره‌كان خواستووە.
شایەنی باسە شه‌وی رابردوو له په‌لامارێكی چه‌كداریدا له بازاڕی هاوچه‌رخی سیلۆ ڤیستا له شاری ئه‌لپاسۆ، ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٦ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌نجامده‌ری په‌لاماره‌كه پاتریك كروسیه‌سی ته‌مه‌ن 21 ساڵی سپی پێستی ئه‌مریكی دوای په‌لاماره‌كه ده‌ستگیركرا.
به‌پێی دواین سه‌رژمێری، رێژه‌ی سه‌دا ٨٠ زیاتری دانیشتوانی ئه‌لپاسۆ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی ئه‌مریكای لاتینن. رۆژانه‌ش ده‌یان هه‌زار مه‌كسیكی به‌ڕێگای یاسایی بۆ بازاڕیكردن دێنه شاره‌كه.