واده‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌کی سنوری له‌نێوان عێراق- سووریا ئاشکرا ده‌کرێت
  2019-08-05       429       
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رایده‌گه‌یه‌نێت ''به‌ فه‌رمانی  سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق مانگی داهاتوو ده‌روازی سنوری قائیم له‌ نێوان  عێراق- سووریا ده‌كرێته‌وه‌''.

ئاوێنه‌: فه‌رحان دلێمی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند ''یاسین یاسری وه‌زیری ناوخۆی عێراق سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو واتا ڕۆژی 1ی ئه‌یلوول وه‌ک ڕۆژی کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی قائیم ڕاگه‌یاندووه‌''.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حكوومه‌تی خۆجێیی ئه‌نبار له‌ ڕۆمادی كۆبووه‌ته‌وه‌ و پێی ڕاگه‌یاندوون که‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران ڕۆژی 1ی ئه‌یلوول ده‌روازه‌ی قائیم ده‌كرێته‌وه‌.

فه‌رحان دلێمی ڕاشیگه‌یاندووه‌ ''پلانی حكومه‌ت له‌ ئێستادا كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی كۆنی قائیم و كاركردنه‌ له‌ دروست كردنی ده‌روازه‌یه‌كی نوێی سنووری كه‌ سێ كیلۆمه‌تر له‌ قه‌زای قائیمه‌وه‌ دووره‌''.

ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار له‌ کۆتاییدا باسی له‌وه‌ش کرد که‌ تا کاتی کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نوێی سنووری کارکردن له‌ ده‌روازه‌ی قائیم به‌م شێوازه‌ ده‌بێت که‌ له‌بری به‌کارهێنانی بینا خاپوورکراوه‌کانی ده‌ستی داعش كابینه‌ به‌کار ده‌هێنین و جه‌ختی کرده‌وه‌: ''حكومه‌تی ناوه‌ندی سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ پاش دابینکردنی پێداویستییه‌کان ده‌روازه‌ سنوورییه‌که‌ له‌ واده‌ی دیاریکراو بکاته‌وه‌''.
زۆرترین بینراو
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌عێراق ده‌كات
جەهەپە: ئاکەپە ئامادەکاری دەکات سەرۆک شارەوانییەکانی ئیستەنبوڵ‌و ئەنقەرەش دوربخاتەوە
یەکێتی ئەوروپا: لابردنی سێ سەرۆک شارەوانییەکە سه‌لماندی دیموكراسی له‌توركیا بونی نییه‌
عومەر بەشیر لەنێو قەفەس دادگا: ٢٥ ملیۆن دۆلارم لە محەمەد بن سەلمان وەرگرتووە
فازڵ میرانی: ڕێگە نادەین لەهەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لەئاسایشی ئێران بکرێت
كشتوكاڵی سلێمانی سزای‌ 27 فه‌رمانبه‌ری‌ دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامكردنه‌وه‌
سوپای سوریا لە ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: ئامادەین داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكەین
پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی دیاربه‌كر
مه‌سرور بارزانی‌ داوا له‌وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌م ده‌كات فۆڕمی‌ ئاشكراكردنی‌ سامانه‌كه‌یان پڕبكه‌نه‌وه‌
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×