ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداو و كۆگاكانی ئاو له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداو و كۆگاكانی ئاو له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند؛ 240 به‌نداو كە 8 ملیار دۆلاری تێدەچێت ئاسایشی ئاوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ 30 ساڵ دەستەبەردەكات.
ئاوێنە: ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداو و كۆگاكانی ئاو له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بە ئاژانسی ئانادۆڵی توركی راگەیاندوە؛ بەنداوە بچوكەكان ئەمساڵ پڕبون و لە بەنداوی دوكانیش ئاستی ئاو زۆر زیادی كردووه به‌به‌راورد به چه‌ند ساڵی رابردوو، له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان شتێكی زیاتر ئاو هه‌یه، ئێمه له ئاستێكی جێگیردا ئاوه‌كه‌مان راگرتووه، چونكه له‌به‌ر بارودۆخی به‌نداوه‌كه نه‌مانتوانیوه ئاوی زیاتر هه‌ڵبگرین.
بەپێی قسەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كشتوكاڵ به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ته‌واو سه‌لامه‌ت نییه‌و كێشه‌ی هه‌یه، به‌ڵام مه‌ترسیی رووخانی نییه.
ئاشكراشی كردوە كە لەهەرێمی كوردستان 17 به‌نداویان هه‌یه، سێ له‌و به‌نداوانه به‌نداوی گه‌وره‌ن و 14شیان به‌نداوی بچووك و مام ناوه‌ندن.
وتوشیەتی"ئێمه توێژینه‌وه‌یه‌كی ستراتیژییمان كردووه و زیاتر له 240 شوێنمان دیاریكردووه كه گونجاون بۆ دروستكردنی به‌نداو، له‌وانه 18 به‌نداوی گه‌وره‌یان لێ دروست ده‌كرێت، له‌و 18 ده‌ستكراوه به‌دروستكردنی چوار به‌نداوی گه‌وره كه ئێستا كاره‌كانییان راوه‌ستاوه، ئێستا ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌و 240 به‌نداوه دروست بكه‌ین ئه‌وا ده‌توانرێت ئاسایشی ئاو بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش دابین بكرێ و بۆ 30 ساڵی داهاتوو پێویستمان به ئاو نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و به‌نداوانه 8 ملیار دۆلارییان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی دروستیان بكه‌ین."