نه‌ینه‌وا، 2019، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی دژی بڕیاری كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی فۆتۆ: راگه‌یاندنه‌كانی حه‌شد
خۆپیشانده‌رانی
ناڕازی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، جگه له داخستنی رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی هاتوچۆ، به
به‌رد هێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانی سوپای عیراقی، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه‌كاندا
دژی كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌به‌ك.
ئاوێنە، كەركوك ناو: كشانه‌وه‌ی لیوای 30ی حه‌شدی شه‌به‌ك
سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، به‌شێكه له بڕیاره‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی
عیراق، بۆ راده‌ستكردنی بازگه‌كانیان به سوپا و تێكه‌ڵبونیان به هێزه عیراقییه‌كانی
تر.
به‌پێی گرته‌یه‌كی
ڤیدیۆیی و چه‌ندین وێنه كه میدیای سه‌ربه حه‌شدی شەعبی له نه‌ینه‌وا بڵاویانكرده‌وه،
ده‌یان هاوڵاتی به هه‌ڵگرتنی دروشمی پاڵپشتی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه، بڕیاری كشانه‌وه‌یان
ئه‌و هێزه له بازگه‌كاندا ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
له یه‌كێك له‌و
گرته ڤیدیۆییانه‌دا خۆپیشانده‌رانی ناڕازی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، رێگری له جوڵه
و پێشڕه‌وی هێزه‌كانی سوپای عیراق و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌كه‌ن بۆ
گرتنه‌ده‌ستی بازگه ئه‌منیه‌كان، جگه له رێگری، به‌شێك له خه‌ڵك به‌ردبارانیان
ده‌كه‌ن.
له هه‌فته‌كانی
رابردودا و دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، زیاتر له خۆپیشاندانێك ناڕه‌زایی له
نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدراوه، به تایبه‌ت بۆ پاڵپشتی له حه‌شدی شه‌به‌ك.
حه‌شدی شه‌به‌ك
لیوای 30 له ده‌سته‌ی حه‌شد شه‌عبی، له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه،
دۆسیه‌ی ئه‌منی به‌شێك له‌ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه‌وتۆته ده‌ست ئه‌و هێزه،
دوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و به‌هۆی ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێم
و به‌غدا له‌ده‌ره‌نجامی ریفراندۆم.
سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئه‌منی له نه‌ینه‌وا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 5ی ئاب به (كه‌ركوك ناو)ی راگه‌یاند كه
ده‌یان لایه‌نگری حه‌شدی شه‌به‌ك رێگاكانی هاتوچۆیان له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ داخستوه،
به‌هۆی ناره‌زایی له بڕیاری كشانه‌وه‌ی حه‌شد.
"ناڕازییه‌كان ئاگریان كرده‌وه به تایه‌ی
ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگای نێوان كۆكجه‌لی و موسڵ، ئه‌وانیتر رێگای نێوان موسڵ و هه‌ولێریان
داخست و خێوه‌تی گه‌وره‌یان هه‌ڵدا" به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه.
له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی
ده‌شتی نه‌ینه‌وا، ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌ران خێوه‌تیان بۆ درێژه‌دان به ناڕه‌زاییه‌كان
هه‌ڵدا، له چه‌ند بازگه‌یه‌كی ئه‌منیشدا بۆ رێگری له جێگیربونی سوپا مانه‌وه و
هه‌ر له‌وێ نوێژی به كۆمه‌ڵیان كرد.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه‌ی
نه‌ینه‌وا وتی؛ سوپای عیراقی ناچاربوه بازگه‌یه‌كی نێوان موسڵ و هه‌ولێر دابخات
دوای داخستنی بازگه‌ی دوه‌م له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌به‌كه‌وه له ناوچه‌ی كۆكجلی.
هه‌روه‌ها وتی
"داخستنی رێگاكانی هاتوچۆ له زیانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندایه، جگه له‌وه‌ی
ترس له‌نێو خه‌ڵكدا دروستبوه، به تایبه‌ت له تاڵانی".
لیوای 30ی حه‌شدی
شه‌عبی، پێشتر و به‌ر له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی
ئه‌مریكاوه فه‌رمانده‌كه‌یان به كرده‌وه‌ی دژه مرۆیی تۆمه‌تباركرا و ناوی خرایه
لیستی ره‌شه‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی،
سه‌رۆكوه‌زیران له ته‌مموزی ئه‌مساڵدا بڕیاریدا به داخستنی ته‌واوی بازگه و
باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی، تا هێزه‌كه تێكه‌ڵ به سوپای عیراقی و هێزه سه‌ربازییه‌كانی
تر بكرێن.
حه‌شدی شه‌عبی،
دوای هێرشه‌كانی داعش له ناوه‌ڕاستی 2014دا له‌سه‌ر فه‌توای عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی
باڵای شیعه‌كان له عیراق پێكهێنرا بۆ شه‌ڕی دژ به‌و رێكخراوه.
فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ند رۆژی رابردودا به میدیای عیراقییه‌ی نیمچه‌فه‌رمی
راگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی به‌شێوه‌یه‌ك رێكخراوه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانه دیوانییه‌كه‌ی
سه‌رۆكوه‌زیران یه‌كده‌گرێته‌وه و هیچ هه‌نگاوێكیش نیه بۆ توانه‌وه و سڕینه‌وه‌ی
حه‌شد.
هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌نێو دامه‌زراوه‌ی هێزه عیراقییه‌كاندا،
وه‌ك هێزێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌مێنێته‌وه، نه‌ك له‌و هێزانه‌دا بتوێنرێته‌وه.
ناوچه‌كانی ده‌شتی
نه‌ینه‌وا، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه له 2014دا، دوابه‌دوای یه‌ك
و له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه عیراقییه‌كاندا به پێشمه‌رگه‌شه‌وه، له كۆتاییه‌كانی
2016 تا ته‌مموزی 2017 هه‌مو سنوره‌كه كۆنتڕۆڵكرایه‌وه.
ڤیدیۆی هەوڵی هێرشكردنە سەر سوپای عێراق لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە: