وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی كۆمیسیۆن بكرێنه‌ هه‌میشه‌یی
  2019-08-05       808       

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داوایەكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ره‌تده‌كاته‌وه‌ بۆ ئەوەی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی كۆمیسیۆنەكە بكرێنه‌ هه‌میشه‌یی.

ئاوێنە:  رزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەلێدوانێكدا بە میدیای یەكێتی رایگه‌یاندوه‌"سەبارەت بە دامەزراندنی كارمەندانی گرێبەستی كۆمسیۆن بەشێوەیەكی هەمیشەیی گفتوگۆمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی كردوە، بەڵام پێیان راگەیاندوین، بە هیچ شێوەیەك دامەزراندنی هەمیشەیی ناكرێت."

رونیشكردوه‌ته‌وه‌"رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە و یەكێك لە تەوەرەكانی تاوتوێكردنی داواكارییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنە بۆ دامەزران و پرسی گرێبەستەكان، چاوەڕوانیش دەكەین لەو كۆبونەوەیەدا وەڵامی كۆتایی و بدەنەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×