جوبران باسیل، وەزیری دەرەوەی لوبنان داوادەكات سوریا بگەڕێتەوە بۆ نێو رێكخراوی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی. ئەوەش دوای ئەوەی لەساڵی 2011ەوە ئەندامێتی سوریا لە رێكخراوەكە هەڵپەسێردرا.
ئاوێنە: جوبران باسیل، دوێنێ(هەینی) لەكۆبونەوەی لوتكەی نێوان وەزیرانی دەرەوە وەزیرانی ئابوری عەرەبدا لە بەیروت رایگەیاند؛ سوریا پێویستە بگەڕێتەوە ناومان و ئەو زیانەی هەیە خۆمان رای بگرین و دەبێت سوریا بگەڕێتەوە باوەشی كۆمكاری عەرەبی لەبری ئەوەی فڕێبدەینە باوەشی تیرۆر.
ساڵی 2011 ئه‌ندامێتی سوریا له رێكخراوی كۆمكاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵپه‌سێردرا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی به به‌كارهێنانی توندوتیژی بۆ سه‌ركه‌وتكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه دواتر ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه وه‌رچه‌رخان بۆ شه‌ڕێك كه نزیكه‌ی هه‌شت ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه.
هه‌ندێك له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی كه له‌و وڵاتانه‌شی تێدایه پشتیوانی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریایان كردوه، هه‌وڵی ئاشتبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریادا ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی توانیان له شه‌ڕی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ستكه‌وتی یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌ده‌ستبهێنن.
ئیماراتی عه‌ره‌بی مانگی رابردو به‌ڕه‌سمی باڵیۆزخانه‌كه‌ی خۆی له دیمه‌شق كرده‌وه‌و هەرچەندە دەنگۆی كردنەوەی باڵیۆزخانەی سعودیەش لەدیمەشق هەبو به‌ڵام دواتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌و هەروەها سودانیش پەیوەندییەكانی لەگەڵ سوریا ئاسایی كردۆتەوە.
بەڵام رۆژی 14ی ئەم مانگە قەتەر لەزاری وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیەوە رایگەیاند تا ئێستاش دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوریایه بۆ نێو رێكخراوی كۆمكاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی و وتیشی"ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا له‌م قۆناغه‌دا ته‌نیا ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه گلاوه له تاوانه‌كانی جه‌نگه‌وه."
هەر دوێنێش ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند كە گەڕانەوەی سوریا بۆ نێو کۆمکاری عەرەبی تا ئێستا بیربۆچونی جیاوازی لەسەرە.