2019-08-06   1553     
نەرمین سەفەر
نەرمین سەفەر، سەماکەری تونسی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی وڵاته‌كه‌ی کاندید دەکات‌و لەبەرنامەی هەڵبژاردنەکەیدا به‌ڵێنی سزادانی ئەو پیاوانە ده‌دات کە بێ بەڵێنی لەگەڵ ژنانی تونسیدا ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: ئەمرۆ سێشەممە نەرمین سەفەر لەپێگەی تایبەتی خۆی لەئینستاگرام ئاشکرایکردوە، له‌سه‌ر پێشنیاری 35 هه‌زار كه‌س، بەنیازە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تونسكاندید بکات.
بریاره 15ی مانگی داهاتو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی تونس ئەنجامبدرێت.
ئه‌و سه‌ماكه‌ره رایگه‌یاندووه، رۆژی دوشەممەی داهاتو سەردانی بنکە سەرەکییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی دەکات بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوەکەی وەک کاندیدی سەرۆکایەتی تونس.
به‌پێی بەرنامەی هەڵبژاردنی سەماکەرە تونسییەکە، رێگریی له‌سەپاندنی فەرمانی باڵاپۆشی دەکات‌و فەرمانی لەبەرکردنی کراسی سەفساری کولتوری وڵاتەکەی دەردەکات.
هاوكات بەڵێنیشیداوه كه سزای دارایی ئەو پیاوانە بدات کە بەڵێنی هاوسەرگیریی لەگەڵ ژنانی تونسی دەدەن‌و دواتر بەڵێنەکەیان جێبەجێ ناکەن.