هۆكاره‌كانی‌ زه‌ردویی‌ له‌منداڵی‌ تازه‌ له‌دایكبو بزانه‌
  2019-08-07       1796       

ئا: ئاوێنە

 

هۆكاری‌ دروستبونی‌ زه‌ردویی‌ له‌منداڵی‌ تازه‌ له‌دایكبو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ی‌ كه‌ جگه‌ری‌ ده‌یكرد بۆ رزگاربون له‌ماده‌ی‌ بیلیرۆبین پێشوتر له‌لایه‌ن دایكه‌كه‌وه‌ ده‌كرا به‌ڵام له‌پاش له‌دایكبون ئه‌و كاره‌ ده‌بێت جگه‌ری‌ كۆرپه‌له‌ ئه‌نجامی‌ بدات، به‌ڵام زۆرجار جگه‌ره‌كه‌ به‌باشی‌ كامڵ نه‌بوه‌ بۆیه‌ ناتوانێت خۆی‌ رزگار بكات له‌ماده‌ی‌ بیلیرۆبین به‌مه‌ش ئه‌و ماده‌یه‌ له‌له‌شدا كۆده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ زه‌ردویی‌.
 به‌گشتی 60%ی‌ منداڵی‌ تازه‌ له‌دایكبو توشی‌ زه‌ردویی‌ ده‌بێت. به‌تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی‌ پێش 37 هه‌فته‌ له‌دایك ده‌بن ‌واتا پێش كاتی‌ خۆیان، هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ له‌خێزانه‌كه‌یاندا زه‌ردویی‌ هه‌بوه‌، ‌واتا به‌هه‌مانشێوه‌ی‌ ئه‌م خوشك‌و براكانی‌ له‌پاش له‌دایكبونیان توشی‌ زه‌ردویی‌ بون، یاخود ئه‌و دایكانه‌ی‌ گروپی‌ خوێنه‌كانیان(o)یه‌، یان خوێنیان له‌جۆری‌ نێگه‌تیڤه‌ زیاتر منداڵه‌كانیان توشی‌ زه‌ردویی‌ ده‌بن له‌پاش له‌دایكبونیان. یان ئه‌و منداڵانه‌ی‌ به‌باشی‌ شیر ناخۆن‌و پیسایی‌‌و میز زۆر ناكه‌ن زیاتر ئه‌گه‌ری‌ توشبونیان هه‌یه‌ به‌زه‌ردویی‌. هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌ردوییه‌ی‌ له‌24 كاتژمێری‌ یه‌كه‌می‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵ توشی‌ ده‌بێت مه‌ترسیدارتره‌ ‌وه‌ك له‌وانه‌ی‌ له‌دوای‌ ئه‌و كاته‌ توشی‌ منداڵ ده‌بێت.
 به‌گشتی‌ نیشانه‌كانی‌ زه‌ردویی‌ زیاتر له‌پێست‌و سپێنه‌ی‌ چاوه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت‌و ره‌نگیان زه‌رد ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌م شوێنانه‌ ده‌بێت‌و دواتر كه‌ ماده‌ی‌ بیلیرۆبینه‌كه‌ زیادی‌ كرد ئه‌و ره‌نگه‌ زه‌رده‌ دێته‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ر سنگ‌و پشت. بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر دایكان كاتێك هه‌ستیان به‌گۆڕانی‌ ره‌نگی‌ پێست‌و سپێنه‌ی‌ چاوه‌كان كرد به‌زوترین كات سه‌ردانی‌ پزیشك بكه‌ن چونكه‌ ئه‌گه‌ری‌ زۆری‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و زه‌ردوییه‌ ببێته‌ هۆی‌ چه‌ندین نیشانه‌ی‌ مه‌ترسیدار بۆ منداڵه‌كه‌ ‌وه‌ك ئیفلیجی‌ مێشك‌و كوێربون‌و كه‌ڕبون‌و چه‌ندین نیشانه‌ی‌ تر.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×