توركیا: بۆچونی ئەمریكا لە بۆچونی ئێمە نزیك بۆتەوە لەبارەی "ناوچەی ئارام" لەسوریا
  2019-08-07       841       

خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، گفتوگۆكانی نێوان توركیا ئەمریكا لەبارەی ئەو "ناوچە ئارام"ەی كە بڕیارە لە باكوری سوریا دروست بكرێت، "ئیجابی و بونیادنەرن" و دەشڵێت؛ بۆچونی واشنتۆن لەوبارەیەوە لە بۆچونی توركیا نزیك بۆتەوە.

ئاوێنە: خلوسی ئاكار، هێمای بۆ ئەوە كردوە كە پلانی وڵاتەكەی لەپەیوەست بە "ناوچەی ئارام" و بڵاوكردنەوەی هێزە سەربازییەكانی لەو ناوچەیە، تەواو بوەو بە ئەمریكاشیان راگەیاندوە كە پێیان باشە پێكەوە كاربكەن.

وەزیری بەرگری توركیا ئەوەشی خستۆتەڕو كە چاوەڕوان دەكرێت كۆبونەوەی ئەمڕۆی وەفدی باڵای ئەمریكاو توركیا لەئەنكەرە، لە چەند كاتژمێری داهاتودا كۆتایی بێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لەنێوان واشنتۆن و ئەنكەرەدا ناكۆكی توند هەبو لەبارەی قوڵایی ئەو ناوچە ئارامەی بڕیارە لەسەر سنوری توركیا-سوریاو دروست بكرێت و هەروەها لەبارەی ئەوەی لەژێر دەسەڵاتی كێدا بێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×