وەزارەتی پەروەردەی عێراقی ئەو قوتابخانە تایبەتانە دادەخات کە رێژەی سەرکەوتنی پێویستیان لە ئەزموونە گشتییەکان بەدەست نەهێناوە
  2019-08-07       1026       

چاودێری پەروەردەیی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، وەزیری پروەردە بە وەکالەت رەزامەندی نیشانداوە لەسەر دەرکردنی بڕیاری ''داخستنی بەشێک'' لە قوتابخانە تایبەتەکان کە رێژەی سەرکەوتنی پێویستیان لە ئەزموونە گشتییەکان بەدەست نەهێناوە. 

ئاوێنه‌: لە بەیاننامەیەکدا کازم حەداد، چاودێری ۆەروەردەیی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە قوسەی سوهەیل، وەزیری پەروەردە بە وەکالەت رەزامەندی نیشانداوە بە دەرکردنی بڕیارێکی تایبەت بە قوتابخان تایبەتەکان کە تێیدا ئاماژە بەوە دەدرێت پێویستە ئەو قوتابخانە تایبەتانە دابخرێن کە لە ئەزموونە گشتییەکاندا نمرەی پێویستیان نەهێناوە و رێژەی سەرکەوتنیان کەمە .

هاوکات حەداد دەڵێت، ''نووسینگەی وەزیر گەیشتووەتە ئەوەی کە وەزیر رەزامەندی نیشانداوە بە داخستنی ژمارەیەک قوتابخانەی تایبەت بە تۆمەتی کەمیی ریژەی دەرچوون و سەرکەوتن''.

پێشووتر بەهۆی کەمیی نمرەکانەوە ژمارەیەک بەڕێوەبەر و یاریدەدەر رووبەڕووی لێپێچینەوە و بەدواداچوون ببوونەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×