2019-08-07   412     
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریکا رایگەیاند، ''كۆریای باشوور ساڵی رابردوو ٩٩٠ ملیۆن دۆلاری داوه‌ته ئه‌مریكا بۆ به‌رگری سه‌ربازیی به‌رامبه‌ر كۆریای باكوور''.
ئاوێنه: تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، ”كۆریای باشوور قبووڵی كردووه پاره‌ی زیاتر بداته ئه‌مریكا بۆ به‌رگری سه‌ربازیی به‌رامبه‌ر باكوور”.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆریای باشوور ساڵی رابردوو ٩٩٠ ملیۆن دۆلاری داوه‌ته ئه‌مریكا بۆ به‌رگری سه‌ربازیی به‌رامبه‌ر كۆریای باكوور. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات زۆر باشه.
سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، ''گفتوگۆكان ده‌ستیپێكردووه بۆ پێدانی پاره‌ی زیاتر به ئه‌مریكا. كۆریای باشوور كه وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كات له‌باره‌ی پێشكه‌ش كردنی هاوكاری بۆ به‌رگری سه‌ربازیی كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت. په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات زۆر باشه''.