له‌ عێراق خزمەتی سەربازی ناچاری كارا دەكاتەوە
  2019-08-07       636       
سەرۆک وەزیرانی عێراق لێكۆڵینەوە لە كارا كردنەوەی خزمەتی سەربازی ناچاری دەكات و لە ئێستاشدا هەوڵێک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بۆ ئەو كارە هەیە.

ئاوێنه‌: عەبدولخالق ئەلعەزاوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: ''سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەیە لێكۆڵینەوە بكات لەوەی خزمەتی سەربازیی ناچاریی بەچەند مەرجێكی دیاریكراو كارا بكرێتەوە''.

ناوبراو بە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی الصباح-ی عێراقی وتووە: ''لیژنەی ئاسایش و بەرگریی هەوڵیداوە لە قۆناغی داهاتوودا یاساكە كارا بكرێتەوە و جێبەجێ بكرێت''.

ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روونی كردەوە "گرنگترین لایەنی باشی یاساكە پابەندبوونە بە مەرجی تەمەن و دەكرێت بواری ئەوە هەبێت لە بەرامبەر تەواوكردنی خزمەتی سەربازیی ناچاریی پارە بدرێت، ئەو پارە پێدانەش داهاتێكی زۆر بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق كۆ دەبێتەوە و دەتوانێت بەو پارەیە سوپای عێراق پڕ چەک بكرێت".
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×