بەهۆی جەنگەوە لە یەمەن لە ماوەی یەک ساڵی دواییدا ٣٣٥ منداڵ گیانیان لەدەست داوە
  2019-08-07       618       
رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی Oxfam کە ناوەندەکەی لە بەریتانیایە لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک راگەیەندراوێکی بڵاو کردۆتەوەو ئاماژەی بەوەداوە کە لە ٩ی ئابی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا بەهۆی هێرشی ئاسمانی، مین و هێرشی رێکەوتەوە ٣٣٥ منداڵ گیانیان لەدەست داوە.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەری یەمەنی Oxfam، موحسین سدقی ئاماژەی بەوەداوە کە لەماوەی ساڵی رابردوودا بەنزیکەیی تێکڕا هەر رۆژەو منداڵێک گیانی لەدەست داوە.

لەبەشێکی راگەیەندروەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەڕەشە بۆسەر ژیانی کەسانی مەدەنی بەردەوامی هەیە بەهۆی رووداوەکانی توندوتیژی و نەخۆشی و برسێتیەوە و هاوکات جەخت کراوەتەوە کە پێویستە بەپەلە ئاگربەست رابگەیەندرێت تاکو چیتر خەڵکی زیاتر نه‌بنه‌ قوربانی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×