2019-08-08   1180     
چه‌کدارێک له باکورى به‌غدا 12 ئه‌ندامى خانه‌واده‌که‌ی به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ کوشت و دواتر ده‌ستگیر کرا.
ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی عێراق به سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاند: ''ڕۆژی چوارشه‌ممه 7ی ئابی 2019 چه‌کدارێک له ناوچه‌ى سه‌بع ئه‌لبوور له باکوورى به‌غدا به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ ته‌قه‌ى له ئه‌ندامانى خێزانه‌که‌ى کرد و دواى ئه‌وه چووه‌ته ماڵێکى دراوسێیان که ناسیاویان بوو ته‌قه‌ى له‌وانیش کرد و له ئه‌نجامدا 12 که‌س کوژران و که‌سێکیش بریندار بوو''.
سه‌رچاوه‌که که نه‌یویست ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد، دواى ڕووداوه‌که هێزه ئه‌منییه‌کان گه‌مارۆى ناوچه‌که‌یان داوه و توانیویانه ته‌قه‌که‌ره‌که ده‌ستگیر بکه‌ن که چه‌کێکى جۆرى غه‌داره و 16 نارنجۆکى ده‌ستى پێبووه و دواتر ڕاده‌ستى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کراوه و ئێستا له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه بۆ زانینى هۆکارى ڕووداوه‌که و دواتر ده‌درێته دادگا.