سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین رایده‌گه‌یه‌نێت ''تورکیا ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌کانی بۆ سه‌ر په‌که‌که له هه‌رێمی کوردستان به‌بێ ڕاوێژ‌و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق ئه‌نجام ده‌دات''.
ئاوێنه: سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی بۆردومانه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر په‌که‌که له‌خاکی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌سپۆتنیکی راگه‌یاند ''تورکیا ئه‌م بۆردومانانه به‌پێی ڕێککه‌وتنی ئه‌منیی ساڵی 1980 ده‌کات که له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌نجامی داوه که هێشتاش کاری پێده‌کرێت''.
ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه ''هیچ یه‌ک له هێرشه ئاسمانییه‌کانی تورکیا به‌هه‌ماهه‌نگی یان ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ئه‌نجام نادرێت''.
وتیشی: ''بۆردومانه‌کانی تورکیا له‌عێراق کێشه و گرفتێکی زۆری دروست کردووه و دۆخێکی دژوار هه‌م بۆ عێراق و هه‌م بۆ تورکیا له‌ناو عێراق ده‌خولقێنێت.