فیگارۆ: هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان لەئان‌و ساتدایە
  2019-08-08       1171       

رۆژنامەی فیگارۆی فەرەنسی ئاماژە بەوە دەكات سوپای توركیا لەئامادەباشی تەواودایە بۆ هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان، پاش رێككەوتنی نێوان توركیا‌و ئەمەریكا بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لەباكوری سوریا.


ئاوێنە: رۆژنامەی فیگارۆ لەڕاپۆرتێكیدا ئاماژە بەوە دەكات لێدوانەكانی چەند رۆژی رابردوی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەی رون‌و ئاشكران لەدژی كورد‌و چەكدارانی هێزەكانی سوریای دیموکرات (قسد) كە بەشێوەیەكی سەرەكی لەكورد پێكدێن.

رۆژنامەكە دەڵێت "ئەردۆغان راشكاوانە هۆشداری ئەوە دەدات كە سوپای وڵاتەكەی زۆر بەزویی ئۆپەراسیۆنێكی نوێ‌ لەدژی هێزەكانی كورد لەرۆژئاوای كوردستان دەستپێدەكات، كە لەلایەن ئەمەریكاوە پشتیوانی دەكران".

دەشڵێت "توركیا لەگفتوگۆكانیدا بەهەمو شێوەیەك گوشاری بۆ ئەمەریكا هێناوە سەبارەت بەدروستكردنی ناوچەی ئارام لەباكوری سوریا، خواست‌و بەرژەوەندییەكانی توركیا رەچاو بكات، كە كۆتایهێنان بەدەسەڵاتی هێزی كوردییە لەرۆژهەڵاتی فورات".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×