چاوشئۆغلۆ: رێگەنادەین جێبەجێكردنی رێككەوتنی دامەزراندنی ناوچەی ئارام دوابكەوێت
  2019-08-08       924       

مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، توركیا رێگەنادات لەمبەر لەبەردەم جێبەجێكردنی هەوڵەكانی دروستكردنی ناوچەی ئارام بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریكا لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا دروست بكرێت وەك ئەوەی بەسەر رێككەوتنی كۆنترۆڵكردنی شاری منبجدا هات و دواخرا.

ئاوێنە: ساڵی رابردو، توركیاو ئەمریكا لەبارەی شاری منبج-ی سوریاوە گەیشتنە رێككەوتن كە بەپێی رێككەوتنەكە دەبو یەكینەكانی پاراستنی گەل(یەپەگە) لەو شارە بەتەواوی بكشێنەوە.

دوێنێ چوارشەممەش، توركیا و ئەمریكا رێككەوتن لەسەر دامەزراندنی ناوەندێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەتوركیا بۆ هەماهەنگی و ئیدارەدانی ئەو ناوچە ئارامەی كە بانگەشەی دروستكردنی دەكرێت لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا، ئەوەش وەك هەنگاوێك دەردەكەوێت بۆ دانانی سنورێك بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تاكلایەنە.

مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"رێگە نادەین ئەم هەوڵانەی (دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا) بەدەردی نەخشەڕێگای منبج بچێت."و هێمای بۆ ئەوەش كرد كە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردودا لەگەڵ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكادا نەخشەرێگایەكیان دانا كە دەبو لەماوەی 90 رۆژدا جێبەجێ بكرێت.

وتیشی"بەڵام ئەمریكا جێبەجێكردنی نەخشەڕێگاكەی بە زیاد لەپاساوێك لەوانەی بونی دەوریەی هاوبەش، دواخست."

لەگەڵ ئەوەش چاوشئۆغلۆ رێككەوتنەكەی نێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا لەبارەی ناوچە ئارامەكەوە لەسوریا بە "سەرەتایەكی زۆر باش" وەسف كرد.

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×