ئەمریكا رەتیدەكاتەوە لەگەڵ توركیا رێككەوتبن لەسەر دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام لە سوریا
  2019-08-08       2346       
هێزێكی سەربازیی توركیا لەسەر سنوری سوریا

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا(پەنتاگۆن) رایگەیاند، گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئەنكەرە بەردەوامن و گەیشتونەتە لێكتێگەیشتنێك دەربارەی دانانی "چەند میكانیزمێكی ئەمنی"و "فەرماندەیی هاوبەش" بەبێ دامەزراندنی "ناوچەی ئارام" وەك ئەوەی توركیا بانگەشەی دەكات.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی كەناڵی "حوڕە"، شۆن رۆبەرتسۆن، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە كە كۆبونەوە سەربازییەكانی نێوان ئەمریكاو توركیا پێشكەوتنێكی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە بە ئاڕاستەی دانانی "چەند میكانیزمێكی ئەمنی" لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا بۆ چارەسەركردنی نیگەرانییەكانی دەسەڵاتدارانی توركیا.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە پەنتاگۆن دەیەوێت فەرماندەییەكی سەربازی هاوبەش لەتوركیا دامەزرێنرێت لەپێناو بەردەوامبون لەسەر تاوتوێكردنی پلان و میكانیزمەكانی جێبەجێكردن.

لەلای خۆیشییەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ھێمای بۆ ئەوە كردوە كە دانوستانەكان بەردەوامن لەگەڵ توركیا دەربارەی وردەكارییەكانی رێككەوتنی تایبەت بە ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە وڵاتەكەی پشتیوانی گەڕانەوەی هەر پەنابەرێك بەشێوەیەكی خۆویستانە بۆ سوریا دەكات و هاوشێوەی پەنتاگۆن-یش ئاماژەی بەوەداوە كە رێككەوتنەكە لەگەڵ توركیا هیچ بڕگەیەك لەبارەی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەكەوە لەخۆناگرێت.

بەیاننامەكەی پەنتاگۆن بەهیچ شێوەیەك هێمای بۆ ئەوە نەكردوە كە بەرەو دامەزراندنی ناوچەی ئارام هەنگاو دەنێن وەك ئەوەی توركیا بانگەشەی بۆ دەكات.

رۆبەرتسۆن لەبەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەداوە كە پەنتاگۆن پابەندە بە پشتیوانیكردنی هاوپەیمانەكانی و سرەواندنی گورز لە داعش.

لەكۆتاییشدا ئەوەی خستۆتەڕو كە جێبەجێكردنی میكانیزمە ئەمنییەكان لەگەڵ توركیا بە چەند قۆناغێكدا تێدەپەڕێت و گفتوگۆكانیان لەگەڵ توركیا هێشتا بەردەوامن.

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×