ئەردۆغان سەردانی عێراق ده‌كات
  2019-08-09       945       
بەمەبەستی بەشداریکردن لەکاروبارەکانی ئەنجومەنی هاریکاری نێوان هەردو وڵات، بڕیارە لەکۆتایی ئەمساڵدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانێکی فەرمی بۆ عێراق ئەنجامبدات.

ئاوێنه‌: فاتح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لەعێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لەکۆتایی ئەمساڵدا سەرۆک کۆماری تورکیا بەسەردانێک بگاتە عێراق، بەمەبەستی بەشداریکردن لەکاروبارەکانی ئەنجومەنی هاریکاری نێوان توركیا - عێراق.

یەڵدز ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ سەردانەكه‌ دەبێتە هۆی گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندیەکانی نێوان تورکیاو عێراق.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×