2019-08-09   823     
ئیمانوێل ماکرۆن، دۆناڵد تره‌مپ
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕه‌خنه له‌ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌گرێت‌و ده‌ڵێت، به‌ناوی ئه‌مریكاوه قسه له‌گه‌ڵ ئێران مه‌كه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ له‌تویتێكدا نوسیویه‌تی، "دەزانم ماکرۆن مەبەستی چاکەیە، ئەویش وەکو ئەوانی دیکە. بەڵام هیچ کەسێک بۆی نیە لەجیاتی ئەمەریکا قسە بکات ئەمەریکا خۆی نەبێت."
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه سەرۆکی فەڕەنسا "ئاماژەی هەڵە"ی بۆ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران ناردووه سەبارەت بەئەگەری ئەنجامدانی گفتوگۆی نێوان تاران - واشنتۆن.
پێشتر ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردبوه‌وه كه ماکرۆن حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێرانی بانگهێشتکردووە بۆ کۆبونەوەی کۆمەڵەی حەوت تاوەکو چاوی بە تره‌مپ بکەوێت.